٢٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٣٥
Source: Mehrnews
سووریای پاش سوەیدا؛ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا و ئیسرائیل لە باشوور

باشووری سووریا پاش "ڕێککەوتنی سێ‌قۆڵیی سوەیدا" بۆتە مەیدانێکی نوێ بۆ ڕکابەریی ئەمنی لە نێوان ئیسرائیل کە خوازیاری سیاسەتی "سووریای لاوز"ه و تورکیا کە بەدوای پڕۆژەی "دیمەشقی ناوەندخواز"ەوەیە.

 بەشی نێودەوڵەتی: سووریا پاش "ڕێککەوتنی سێ قۆڵیی سوەیدا" و ئەوەی کە ئەو ڕێککەوتنە "ئاشتی نیشتمانی"ـیە یان "داڕشتەیەکی ئەمنی"، هەنگاوی ناوەیە قۆناغێکی نوێوە و ئەگەر پێشتر تلاڤیڤ بەتەنیا ڕۆڵی بەرچاوی بوو لە بیچمدان بە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، ئەوا دوای ئەو ڕێککەوتنە، تورکیاش بۆ داڕشتەی ئەمنیی سووریا بۆتە ڕکابەری بێدەنگی ئیسرائیل.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان و لەوان هەوڵی واشنتۆن بۆ کۆتایی‌هێنان بە ڕێککەوتنی ئەمنیی دیمەشق-تلاڤیڤ"، پلانەکان سێ تەورە لەخۆ دەگرن:

۱. سنووردارکردنی جموجۆڵی ئەرتەشی سووریا لە باشوور و ڕادەستکرانی کۆنتڕۆڵی مەیدانی بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی.

۲. کشاندنەوەی سیستەم و چەکە قورسەکان لە پشتوێنەی باشووری

۳. پێناسەی "هەرێمی دژە فڕین" تا نزیکییەکانی دیمەشق.

هاوکات هەواڵەکان باس لە گوشارخرانە سەر ڕێبەرانی خۆجیی لە باشوور بەتایبەت لە کۆمەڵگای درۆزی بۆ ڕازی‌بوون بە مۆدێلی نوێی سەقامگیری و فەرماندەیی ئەمنی، دەکەن.

بەڵام هێرشە پەیتا پەیتاکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەنتەریە تا دەرعا، نیشان دەدا کە هەڵمەتەکانی تلاڤیڤ تەنیا "بەرگرانە" نییە؛ بەڵکوو پەیامێکی ڕوونە بۆ هەر جۆرە سەقامگیربوونی پاوەجێیانەی تورکیا.

بەو پێیە دەردەکەوێت کە ئیسرائیل دەیەوێ دەوڵەتی سووریا لاواز بمێنێتەوە، بەڵام تورکیا بەدوای دەوڵەتێکی کارامە، ناوەندخواز و دیاری‌کەرەوەیە و هێڵی سووری هەر دوولا بریتییە لە:

ئیسرائیل: هێرشی خاڵ‌بەخاڵ و لێکدراوانەی ئەمنیی چەندتوێژی.

تورکیا: پاڵپشتی سیاسی-هەواڵگرانە لە ڕێکخستنەوەی دامودەزگای حکوومییەکان و پێشڕەویی ئارام لە ژێرخانە ئەمنی و لوجێستیکییەکاندا.

لە لایەکی ترەوە ئەگەرچی تام باراکی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، جەختی لە نزیکبوونەوەی دیمەشق و تلاڤیڤ لە ڕێککەوتن وەک یەکەم هەنگاوی تێگەیشتنی ئەمنیی بەربڵاوتر کردبوو، ئەحمەد شەرعی سەرۆک کاتی سووریا لە کۆبوونەوەیەک لە ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە نیۆیۆرک، هوشداری دا کە "ئێمە کەسێک نین کە بۆ ئیسرائیل کێشە ساز بکات؛ ئێمە لە ئیسرائیل دەترسێین، نەک ئەوان لە ئێمە. بەڵام درێژەی دەستدرێژییەکان و دواخستنی دانوستانەکان، ناوچە بەرەوڕووی نائارامیی نوێ دەکات".

ئەکتەرانی گرینگ و ئەنگێزەکان

باشووری سووریا پاش ڕووداوەکانی سوەیدا، بۆتە بەرەیەکی ڕکابەریی ئەمنی و سیاسیی ناوچەیی، لە لایکەوە هەوڵەکان بۆ نۆژەن‌کردنەوەی سەروەریی ناوەندی و تەکوزیدان ئەمنیی لە ئارادیە و لە لایەکی ترەوە ئەنقەرە و تلاڤیڤ لە ڕکابەرییەکی خامۆشدا بە دوو مەبەستی تەواو دژواز و بەبێ تێهەڵچوون، هەوڵی داڕشتنی هێڵی دزە و هێلە سوورەکانیانن.

ئیسرائیل

هێڵی سوور: پاراستنی ئازادیی هێرش و گەشتی ئاسمانی و پێشگری لە هەڕەشە قووڵەکان.

ئامانجەکان: زاڵبوونی ئەمنی، کۆنتڕۆڵی ناوچەی هەڕەشەمەند و پێشگری لە بەبەستێن‌بوونی باشووری سووریا بۆ پەلاماری دوژمنان (ئێران و گرووپە جێگرەوەکانی) لە دژی تلاڤیڤ.

ئامرازەکان: هێرشی ئاسمانیی ئامانجدار، دزەی سنووریی بەرتەسک، سەقامگیرکردنی بنکە چاودێرییەکان و گوشاری دیپلۆماتیک

تورکیا

هێڵی سوور: کۆنتڕۆڵی هەڕەشەی کوردەکان و دەستەبەرکردنی قووڵایی ستراتژیک.

ئامانجەکان: پێشگری لە ئۆتۆنۆمیی ناوچە کوردنشینەکان و دانانی دەوڵەتێکی ناوەندیی ناوەندخوازی "شیاوی هاوکاری" بۆ ئیدارەی ڕەوتی گەڕانەوەی پەنابەران و ئاسایشی سنووری.

ئامرازەکان: دزەی زانیاری و هەواڵگری و چاودێری، پێگەی لای ئەنجومەن و ئەکتەرانی خۆجێی، مشت‌ومڕی دیپلۆماتیک لەگەڵ واشنتۆن و ئەکتەرانی ناوچەیی.

گرینگیی باشووری سووریا

باشووری سووریا بە لەخۆگرتنی قەنیترە، دەرعا، هاوێری دیمەشق و بەرزاییە ستراتژییەکان، بە هۆی سێ تایبەتمەندیی گرینگ، بۆتە مەیدانی ڕکابەری:

۱. سنوورە نێودەوڵەتی و هەستیاریی خێرا: نزیکیی لەگەڵ ئیسرائیل و ئۆردۆن، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ەر جموجۆڵیکی ئەمنی، خێرا ئاراستەی نێودەوڵەتی بەخۆوە نگرێت.

۲. فرەچەشنی کۆمەڵایەتی و هەستیاری ناوچەیی: بوونی درۆزی و عەلەوی و کۆمەڵگا عەشیرەییەکان، هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی سەربازی یان ئیداری بە کاردانەوەی خێرای کۆمەڵایەتی وەڵام دەدەنەوە.

۳. بەرزاییەکان و شوێنی هاتوچۆ کۆنتڕۆڵی بەرزاییەکان و ڕێگەکانی هاتوچۆ وەک جەبەلولشەیخ و تەل‌حارە بۆ چاودێری، پێوشوێن‌گرتن و بڕیاردانی ئاسمانی زۆرە گرینگە.

ستراتژیی ئیسرائیل لە سووریا؛ لە بەرگریی تا پیلانی دابەشکاری

ئیسرائیل نیشانی داوە کە لە هێرشەکانی دوای ڕووخانی دەوڵەتی بەشار تا ئێستا بەدوای بیچمدان بە قەوارەیەکی ئەمنیی پاوەجێیە بۆ ئەوەی پێش بە گەڕانەوەی سووریا بۆ دەوڵەتێکی ناوەندیی بەهێز بگرێت.

لەمناوە توانای پەلاماری ئاسمانیی ئیسرائیل ئەو هەلەی بۆ تلاڤیڤ ڕەخساندووە کە هەر خاڵێک لە باشوور و ناوەندی سووریا بکاتە ئامانج و جیهازاتی نوێ بەر لە جێگرکرانیان بپێکێت و ئامادەبوونی میدانیی خۆی لە بەرزاییەکان بسەلمینێتەوە.

ستراتژیی ئیسرائیل وەک وترا، لاوازکردنی دامودەزگا ناوەندییەکانی دیمەشق و لاوازکردنی ئەو وڵاتەیە و بۆ ئەو مەبەستە "دزەی قۆناغ‌ بە قۆناغ" یان ئۆپەراسیۆنی سنووردار و بەردەوامی گرتۆتە بەر و بەو کارە وردە وردە هاوکێشەی هێز دەگوڕێت. ئەمە کاتێک زیاتر ئاشکرا دەبێت کە ئیسرائیل هەندێ ناوچەی لە دەرەوەی دانوستانەکان پێناسە کردەوە و ڕایگەیاندووە کە دانوستانیان لەسەر ناکات کە بریتین لە تەل‌حارە و جەبولولشێخ وەک "چاوە ئەلەکترۆنییەکان" و هێڵی سووری تلاڤیڤ.

لێکدانەوەکانی تورکیا؛ لە بەرگریی کوردی تا دیپلۆناسیی ئەمنی

تورکیا هەر لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە پرسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە درێژەی ڕاستەوخۆی ئاسایشی ئەمنی ناوخۆیی خۆی دەزانێت و هێزەکانی کوردەکانی سووریا لە ڕیزی پەکەکە و لقێکی ئەو ڕێکخراوە لێک دەدەاتەوە. ئەمە شتێکە کە دەوڵەتی ئەردۆغان بەردەوام جەختی لێ کردووە کە جیاوازییەک لە نێوان یەپەگە و پەکەکەدا نییە و هەر دوو دەبێ چەک دابنێن.

بۆیە هەر جۆرە لامەرکەزییەتێک لە سووریادا، لە گۆشەنیگای تورکیاوە شەرعییەتدان بە شۆڕشییە چەکدارەکان لە سنوورەکانیدایە. کەواتە کۆنتڕۆڵی هەڕەشەی کوردی، هاندەری سەرەکیی ستراتژیی ئەنقەرە لە باشوور و باکووری سووریایە.

تورکیا بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی داوە تەرکیزی زیاتر بخاتە سەر لایەنی ئەمنی و سەربازیی دەوڵەتی نوێ بە واژۆکردنی پەیمانی بەرگری لەگەڵ دیمەشق و تەرکیز خستنەسەر ئاوێتەبوونی هەسەدە لە پێکهاتەی ئەرتەشی سووریادا.

لە لایەکی ترەوە تورکیا لەسەر تۆڕێکی ئاڵۆز لە ئامرازە مەیدانییەکان سەرمایەدانەری کردووە کە بریتین لە "درون و باڵۆنی چاودێری، دزەکردنە ناو ئەنجومەنی خۆجێیەکان، شەڕی ئەلەکترۆنی، بێدەنگیی پلان بۆداڕێژاوە لە بەرامبەر ئیسرائیل، پەیوەندی لەگەل کەندوای فارس (قەتەر و ئیمارات) بۆ دابین ‌کردنی باری ماڵیی پڕۆژەکان.

ڕۆڵی ناوبژیگەرەکان و پاشهاتی ڕێک‌نەکەوتن

گفتوگۆی تەکنیکی- ئەمنی لە واشنتۆن و پایتەختی وڵاتانی ناوچەییدا بەردەوامە، بۆ ئەوەی ئەمریکا و ئەکتەرانی تر بگەنە چوارچێوەیەک بۆ کشاندنەوەی چەکی قورس، هێڵی ئەمنی سنووری و میکانیزمی ڕاستی‌دۆزی. بەوەشەوە، کەلێنی نێوان ئامانجەکانی ئیسرائیل و تورکیا، دانوستانەکان شکێنەرتر دەکات و لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی تەکنیکی یان نەبوونی میکانیزمی چاودێریی جێ‌متمانە، باشووری سووریا بەرەوڕووی دۆخێکی ئاڵۆزی ژێئۆپۆلیتیک-ئەمنی بۆتەوە کە دەتوانێ پاشهاتی ناوچەیی بەربڵاوی بەدواوە بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha